ورود
عضویت | بازیابی رمز؟

REKAR

تاریخ : 4 دی 1397, 20:00 سوپاسنامەی کەماڵ موحبی کرێکاری زامدار ...

ئازیزانم! 
لە لایەن خۆم وەک کەماڵ موحیبی کرێکاری زیاندیتووی  نوخاعی بۆکانی 


وێرای سڵاو  و  رێز بۆ تاک بە تاکی ئەو  دوهەزار و پێنسەد کەسەی کە  لە ماوەی مانگێک زیاتر بەشدار بوون لە گرووهی کەمپەینی پشت گیریم. 

پێش هەموو شتێک سوپاسی تاک بە تاکتان دەکەم کە پاڵپشتم بوون و بە بوونتان و ناونووس کردنی خۆتان پشتگیریتان کردم ....

پشتگیری بۆ ئەوەی بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان وڵامم دەنەوە و دیە و مافم بدەنێ... منێک کە پێنج ساڵ پێش لەکاتی کرێکاری کردنم دا  لە کەرکووک  لە  بڵیندایی قەرەچێوە بەربوومەوە و لاقەکانم و نوخاعم زەبری وێکەوتووە و لە سەر وێلچێر دەڕۆم و ژیانم پەکی کەوتووە و کارم پێناکرێ....


بەداخەوە  سەرەڕای نامە و ئیمزای هەزار و پێنجسەد کەس و کەسایەتی سیاسی،هونەری، ئەدەبی و شارۆمەند بۆ  پشتگیڕی من، بەڵام بەرپرسانی هەرێم ئیزنیان نەدا بیانبینم و کەس وڵامێکی گونجاوی نەدامەوە...
پاساو و تەوجیهی ملاقات نەکردنی منیان بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە   کابینەی نۆی حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان  پێک  نەهاتووە!!

 بەڵین و وەعدەیان دا تا  دوای پێک هێنانی کابینەی تازە، شایەد بانگم بکەن   و  پەرەوندەم  چاولێکەن  و بە داوداچوون  و بررسی بۆ بکەن ...بەڵام لە ماوەی پەنجا رۆژ کە لە هەولێر و سلێمانی بووم هیچ  وڵامێکیان نەداومەوە و چەند کەسی بڕێک نزیک لە بەرپرسان  قەولی داهاتوویان داوە...

ئەوەش  روون و ئاشکرایە کە ماوەیەکی درێژخایەنی دەوێت و دەبێت بە چاوەڕوانیەوە بمێنمەوە کە لە چ کاتێک دا حکومەتی نۆی دەست بەکار دەبێت....
 
ۆێڕای رێز وسپاسی زۆرم بۆ پیاوەتی و هیممەتی دوو سێ   بنەماڵە و کەسی  دڵسۆز و بە ویژدانی باشور  کە لەو  ماوەیە موزاحمیان بووم و پشتگیریم بوون...
بەڵام  کەم هیوایی بە یارمەتی بەرپرسانی هەرێم و  خەرج و هەزینەی زۆری مانەوەم لە هەرێم و سەختی برینی سەر جێگا  و  دووری لە ماڵ و منداڵم  و...  وایکرد  کە کۆتایی بە سەفەر و پەیگیری و بەدواداچوونم بکەم و بە هەناسە ساردی بگەرێمەوە بۆکان ...
دیسان وێڕای سپاس و منەتباری زۆرم بۆ پشتگیری خەڵکی بەوێژدانی رۆژهەڵات و ناوخۆ درێژەی کەمپەین  و چالاکییەکانی بە  مامۆستایان و دڵسۆزانی مودیری کمپین  دەسپێرم و چۆنیان پێ گونجاو بوو ، بە زوویی لە خزمەتتان باس دەکرێ...
دیارە  بە دەستی بەتاڵ گەڕامەوە بەڵام دڵم پڕ و سەرم بەرز بوو بە وجوود و پشتگیری هەزاران کەسی هاو وڵاتیم لە سەراسەری کوردستان ..
بۆ یارمەتیدانم وچۆنیەتی مەعیشەتیشم خودا گەورەیە و سەری زیندوو ،بێ بژیو  و نان  نامێنێ...و مدیرانی کمپین و مامۆستا و موعتەمیدینی ئەو  باسە ، خەریکی پەیدا  کردنی  ڕێگایەکی گونجاون...و عەرزتان دەکەین بە زوویی 

نیشتمان و ئێوە سڵامەت بن.


دیسان سپاس ...??
دیسان ماڵتان ئاوەدان


براتان کەماڵ موحیبی 
کرێکاری فەلەجی نوخاعی .بۆکان سێهەمی بەفرانباری 97
 
 09149813552 همراه
بازدید: 437 موضوع: جامعه نظرات: 0 نویسنده : ریکار
نظرات: 0
کاربر گرامی، برای ارسال نظر در سایت عضو شوید.